انواع جراحی | نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت (رینۆپلاستی) شێوازێکه که تێیدا شێوەی لووت و له هەنێک کاتدا کرداری لووت باشتردەبێت.

نەشتەرگەریی رینۆپلاستی به دوو شێواز ئەنجامدەدرێت.

  • نەشتەرگەریی کراوه
  • نەشتەرگەریی بەستراو

شیوازی کراوه

لەم شێوازەدا که باوتره لەسەر کولومێلا یاخود تێغەی نێوان کونەکانی لووت، هێلێک دەبڕدرێت.

لەم شێوازەدا پێست بەرەو سەرەوه دەکرێتەوه وێنەی کردنەوەی جانتا، واته هەموو ئێسکەکانی لووت دەردەکەون. سەرەڕای دیتنی باشتری لووت و دەستگەیشتنی تەواو، کڕکڕاگەی لووت لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرییەوه گۆڕانکاری لەسەردەکرێت و هەر بەشێک له بەشەکانی لووت بە شێوەی جیاواز و له شوێنی سروشتی و ڕاستی خۆیدا شیاوی لێکۆڵینەوەیه.

خاڵی بەهێزی نەشتەرگەریی کراوە، توانایی دەستگەیشتن به ناوەوەی لووت لەلایەن هێڵێکی بڕدراو لەسەر کولومێلایه.

گەرچی ژمارەیەک زۆری کەماسی لووت لەلایەن شێوازی بەستراوی نەشتەرگەرییەوه چارەسەردەکرێن بەڵام بەڕای دکتۆر سوفی زاده مەترسی زۆر کەمی جێگەی برین لەسەر بەشی کۆتایی تێغەی لووت ئەوەندە گرنگ نییه که بتوانین خاڵە باشترەکانی نەشتەرگەریی کراوه پشت گوێ بخەین وێنەی توانایی دیتنی باشتر، وردی زیاتر، تەکنیکی کاریگەرتر و دەستگەیشتنی زۆری ئەم شێوازه.

شێوازی بەستراو

لەم شێوازەدا ناوەوەی کونی لووت دەبڕدرێت گەرچی ئەم هێلە بڕدراوانه نزیک نیوەی کەوانی ناوەوەی کونی لووت وەخۆدەگرێت بەڵام هیچ جێگەیەک لەم هێلە بڕدراوانه له دەرەوە نابیندرێت و جێگەی برین و تەقەڵ نامێنێتەوه. بەهۆی ئەوەی که هێڵە بڕدراوەکان له هەر دوو کونی لووتدا ناگەیێنەوه یەک لابردنی پێستی لووت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دژواره و هەموو قۆناغەکانی نەشتەرگەری دەبێ لە ناو کونێکی چکۆلەوە ئەنجامبدرێت.

چونکە دەستگەیشتن به ئێسکی لووت لەم شێوازەدا پێویستی به کێشرانی زۆری شانەی لووته ڕەنگه  شێوەی کڕکڕاگەی لووت لەکاتی نەشتەرگەریدا بگۆڕدرێت.

نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت (رینۆپلاستی) شێوازێکه که تێیدا شێوەی لووت و له هەنێک کاتدا کرداری لووت باشتردەبێت. پێشینەی نەشتەرگەریی لووت دەگەڕێتەوه به سەدان ساڵ پێش. لەو کاتەدا بۆ سزادانی هەنێک تاوانبار لووتیان دەبڕی تاکوو نیشانەی تاوانبارییان بێت. ئەم تاوانبارانه هەوڵی چارەسەرکردنیان دەکرد بۆیه یەکەمین نەشتەرگەریی رینۆپلاستی وەدیهات. لە سەدان ساڵدا بە هێواشی پێشڕەوتی دەکرد تاکوو نزیک 60 ساڵ پێش نەشتەرگەریی رینۆپلاستی پێشڕەوتی بەرچاوی کرد.

 


چ کەسانێک پێویستیان به رینۆپلاستییه؟

ئەو کەسانەی که نەشتەرگەریی لووت دەکەن بە دوو پۆل دابەشدەکرێن.

پۆلی یەکەم ئەو کەسانەن که کێشەی بنەمایی و کرداریی لووتیان نییه و تەنیا دەیانەوێت شێوەی لووتیان بگۆڕن، پۆلی دووەم ئەو کەسانەن که کێشەی ناوەوەی لووت و کێشەی هەناسەکێشان یا هەستکردنی بۆ  یا سینۆزیتیان هەیه که نەشتەرگەری پێویسته بۆیان.

بەڵام کەسانی پۆلی یەکەم خۆیان دابەشدەکرێنه چەند گروپ:

A. گروپێک که لووتیان گەورەیه.

B. گروپێک که کەوانەی لووتیان بەرزبۆتەوە.

C. گروپێک که لووتیان پانه.

D. گروپێک که نوکی لووتیان داکەوتووه.

E. گروپێک که لووتیان درێژه.

F. گروپێک که دوو کونی لووتیان هاوتا نییه.

G. گروپێک که بنەمای لووتیان زۆر چۆته ناوەوه.

H. گروپێک که لووتیان چکۆلەیه.

I. گروپێک که کەماسی شێوەیی چکۆلەیان هەیه.

J. گروپێک که پێشتر نەشتەرگەرییان بۆ کراوه و لە شێوەی نوێی لووتیان رەزامەند نین.

 


پرسیارە باوەکانی نەخۆشەکان

1- لووتی من چ جۆرێکه؟

جۆری لووت لەسەربنەمای جۆری پێست و نیسبەتی بەشی کڕکڕاگەیی لەسەر ئێسک و جۆر و توانایی کڕکڕاگه بۆ سێ جۆر دابەشدەکرێت واته لووتی ئاسایی و لووتی ئێسکی و لووتی گۆشتی که پاش ڕاوێژکاری سەرەتایی جۆری لووت دیاریدەکرێت.

2- ئایا لووتی من پێویست به نەشتەرگەری دەکات؟

لە وڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ بڵێین که نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت دوو شێوەیه.

A: یا له باری پزیشکی و شێوەیی کەماسی بنەمایی هەیه واته لادانی زۆر – گۆڕدرانی ناگونجاوی شێوە و … هتد که پێویستی به نەشتەرگەرییه.

B: تەنیا باری جوانی لەبەرچاودەگیرێت که ڕای دکتۆر سوفی زاده ئەمەیه که ڕای نەخۆش خۆی چییه و ئەو کەسەی خەڵکی دەوروبەری کاریگەری لەسەردادەنێن نابێ نەشتەرگەری بۆبکرێت.

3- ئایا لووتی من به نەشتەرگەری باشتردەبێت؟

لە وڵام بەم پرسیارە بە متمانەوە دەڵێین ماوەتەوه سەر ئەوەی که چ دکتۆرێک نەشتەرگەرییەکە ئەنجامدەدات و بیرۆکەی ئێوه له نەشتەرگەری چییه؟ ئەگەر لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەری بەئەزموونەوه ئەنجامبدرێت بە متمانەوە لووتتان باشتردەبێت.

4- ئایا لووتی من به یەکجار نەشتەرگەری بەتەواوی چاکدەبێتەوه؟

ماوەتەوە سەر کێشەی لووتی ئێوه و ئەزموونی پزیشکەکەتان و لووتی ئاسایی لەگەڵ لووتی زۆر خوار جیاوازن. لەلایەکی ترەوه سەربه جۆری پێستی ئێوه و جۆری چاوەڕوانی ئێوه له پزیشکی نەشتەرگەرییەوەیه.

5- پاش نەشتەرگەری چیتر کێشەی هەناسەکێشانم نابێت؟

ئەگەر ئێوه هەستەوەری یا پۆلیپی هەستیاریتان نەبێت و نەشتەرگەری بە شێوازی دروست ئەنجامبدرێت کێشەیەکتان نابێت.

6- ئایا کونەکانی لووتی من پاش نەشتەرگەری وێنەی یەک دەبن؟

لە زۆربەی بابەتەکاندا وڵامی ئەم پرسیارە بەڵێیه. بەڵام هەنێک کات کەماسی له شێوەی کونەکانی لووت ڕوودەدات بەهۆی کێشران و هێزی ماسولکەکانی دەوروبەری لووت که سەرەڕای چاککردنەوەی شێوەی کونەکانی لووت ڕەنگه جیاوازی زۆرکەم ڕووبدات.

7- ئایا لووتی من پێویست به نەشتەرگەریی چاککردنەوە هەیه؟

ماوەتەوە سەر شێوەی ئێستەی لووتی ئێوه و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەری. لە زۆرتر له لەسەدا 90 تا 95ی بابەتەکان بە یەک جار نەشتەرگەری کێشەکان چارەسەردەکرێن بەڵام تەنانەت له باشترین ناوەند و لەلایەن هەڤیازترین پزیشکانی نەشتەرگەری جیهان نێوان لەسەدا 5 تا 10 ئەگەری نەشتەرگەریی دووباره هەیه. لە ئەزموونی دکتۆر سوفی زاده ئەم ڕادەیه لەسەدا 5 تا دووه.

8- ئەگەر لەلایەن پزیشکێکی ترەوە نەشتەرگەریم بۆکرابێت ئایا دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەریی چاککردنەوەی من قەبووڵدەکات؟

له باری ڕەوشتییەوه پێشنیاری دکتۆر سوفی زاده سەردانی ئێوه بۆ پزیشکی نەشتەرگەریی سەرەتاییه بەڵام ئەگەر خۆتان ڕازی نەبن دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەریی چاککردنەوەی ئێوه قەبووڵدەکات.


نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی ئاسایی

ببەگشتی لەسەربنەمای ئێسکەپەیکەری لووت بریتی له کڕکڕاگه و ئێسک و هەروەها جۆری پێست، لووتی مڕۆڤەکان بۆ شەش پۆلێن دابەشکراون
ادامه مطلب

نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی گوشتی

لووتی گۆشتی، ئەم پۆلێنه بریتین لەو کەسانەی که پێستی ئەستور و چەوریان هەیه و ڕێژەی بەشی کڕکڕاگەیی بە بەشی ئێسکی زۆرتره. جۆر و خۆڕاگری کڕکڕاگەی لووتی ئەم گروپه گونجاو نییه.
ادامه مطلب

نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی ئێسکی

ئەم پۆلێنه ئەو کەسانەن که نیسبەتی بەشی ئێسکی لووتیان لەسەر بەشی کڕکڕاگەیی زۆرتره. پتر ئەم کەسانه پێستیان زۆر ناسکه
ادامه مطلب

نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی خوار

لووتی خوار، ئەم پۆلێنە بریتی لەو کەسانەیه که شێوەی لووتیان خواره و ئەگەر بەوردی سەرنجبدرێت، ناڕێکی له بەشەکانی تری دەموچاویش دەبینرێت واته گەورەبونی ئێسکەپەیکەرەی دەموچاو لەم کەسانەدا بەتەواوی ڕێک نییه.
ادامه مطلب

نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی چاککراوه

لەم گروپەدا ئەو کەسانه هەن که پێشتر نەشتەرگەرییان بۆ کراوه یا له شێوەی نوێی لووت یا له کرداری لووت رەزامەند نین واته کێشەی هەناسەکێشانیان هەیه. بە هۆی نەشتەرگەریی پێشوو و هەبوونی پێوەنوسان و گۆڕانی شێوه و خودی شانەکان، نەشتەرگەریی لەم گروپەدا لە جۆری نەشتەرگەریی دژواره.
ادامه مطلب
Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.