نەشتەرگەری جوانکاریی گوێ | اتوپلاستی

هەنێک کەس بە شێوەی زگماگی خاوەن گوێی قیت و دەرپەڕیون که پتر ئەم دەرپەڕیوییه لە هەر دوو لایه بەڵام لە هەنێکیشدا تەنیا لە یەک لایه. لە شێوەی سروشتیدا گۆشەی نێوان گوێ و کەلەی سەر 15 تا 20 پلەیه و گۆشەی زۆرتر له 35 تا 40 پلە ناسروشتی و ناگونجاو دەردەکەوێت.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.

beforebefore

هەنێک کەس بە شێوەی زگماگی خاوەن گوێی قیت و دەرپەڕیون که پتر ئەم دەرپەڕیوییه لە هەر دوو لایه بەڵام لە هەنێکیشدا تەنیا لە یەک لایه. لە شێوەی سروشتیدا گۆشەی نێوان گوێ و کەلەی سەر 15 تا 20 پلەیه و گۆشەی زۆرتر له 35 تا 40 پلە ناسروشتی و ناگونجاو دەردەکەوێت. شایانی باسه  که له سێ ساڵەییدا گەورەبوونی گۆی تا پلەی لەسەدا 80 تا 90 تەواودەبێت و له پێنج ساڵەییدا گەورەبوونی کڕکڕاگەیی گوێ تەواو دەبێت.

هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیه که کاریگەری لەسەر جوانی دادەنێت گەورەبونی زۆری کڕکڕاگەی مامناوەندی چیچک یاخود نەرمەی گوێیه که هۆکاری ئەم گەورەبوونه ناوهاوئاهەنگه نادیاره و پتر هۆکاری میراتی لەسەریدا کاریگەرە. هەبوونی گوێی دەرپەڕیو دەبێته هۆی ئەوەی که هەر له منداڵێدا شێوەی گوێ گونجاو نەبێت و تەنانەت ڕەنگه لە تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدا ئەو کەسە لەلایەن دۆستانیەوه گاڵتەی پێبکرێت بۆیە کێشەی ڕۆحی لە منداڵدا دروستدەبێت.

چونکه گەورەبوونی گوێی مڕۆڤ له تەمەنی 5 تا 7 ساڵەییدا تەواودەبێت پێشنیاری زۆربەی پزیشکان و تەنانەت دەروونناسانی بەشی منداڵان ئەنجامدانی نەشتەرگەری له تەمەنی پێش قوتابخانەیە.


شێوازی نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیو

ئەم نەشتەرگەرییه له بارودۆخی ژووری نەشتەرگەری و لەژێر بێهەستی شوێنی یا بێهەستی گشتی ئەنجامدەدرێت. شێوازی نەشتەرگەری بەم شێوەیه که به بڕینی پێست له ناوچەی پشت گوێ بەشێک له پێستی زیاده و کڕکڕاگەی زیادەی نەرمەی گوێ هەڵدەگیرێت و پاشان کڕکڕاگەی سەرەکی گوێ لە چەند ناوچه تەقەڵدەدرێته شانەی ڕەق و سەرەکی پشت گوێ.

هەنێک له پزیشکان تەنیا پێستی زیاده هەڵدەگرن و کڕکڕاگەی زیاده جیاناکەنەوه و شانەی کڕکڕاگه تەقەڵنادرێته گوێ که له زۆربەی بابەتەکاندا ئەم جۆره نەشتەرگەرییه پاش ماوەیەک دەگەرێتەوه بۆ باری پێشوی خۆی. شێوازی پەسەندکراو لەم جۆره نەشتەرگەرییەدا هەڵگرتنی بەشێک له کڕکڕاگەی نەرمەی گوێیه که بەم شێوه توانایی گەڕانەوە بۆ باری پێشو بە تەواوی لەناودەچێت.

پاش نەشتەرگەریی شوێنی بڕدراو به بەن دەدوردرێت و 48 تا 72 کاتژمێر پاشان برینپێچەکە هەڵدەگیرێت. بەڵام پێشنیاری دکتۆر سوفی زاده بۆ نەخۆشەکانی ئەمەیه که بۆ ماوەی 4 حەوته بە شەودا له هێدبەند کەڵکوەرگیرێت تاکوو کاتی خەو گوێی تازە نەشتەرگەریکراو زیان نەبینێت.

ئەم نەشتەرگەرییه کاریگەریی ناگونجاوی زۆرکەمی هەیه وێنەی ماندنەوەی جێگەی برین، نەشتەرگەریی گوێ یاخود ئۆتۆپلاستی بە دەستی پزیشکانی نەشتەرگەریی بەئەزموون وێنەی دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەرییەکی زۆر ساکار و بێ کاریگەریی ناگونجاوه و نەگەڕێتەوە بۆ باری پێشوو.


پرسیارە باوەکانی نەشتەرگەریی گوێ

تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیو چ تەمەنێکه؟

چونکه گەورەبوونی کڕکڕاگەی نەرمەی گوێ له تەمەنی پێنج تا حەوت ساڵەییدا تەواودەبێت، نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیو پاش ئەم تەمەنه و پێش چوونی منداڵ بۆ قوتابخانه ئەنجامدەدرێت.

بەڵام ئەم نەشتەرگەرییه به تێپەڕبوون لەم تەمەنەدا تاکوو پاش تەمەنی نێوانساڵیش ئەنجامدەدرێت.

ئایا پاش نەشتەرگەری ئەگەری گەڕانەوە بۆ بارودۆخی سەرەکی هەیه؟

ئەم بابەته سەر به شێوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەرییەوه هەیه، له هەنێک له شێوازەکاندا تەنیا پێستی زیادە هەڵدەگیرێت که دەبێته هۆی گەڕانەوەی خێرا بۆ بارودۆخی سەرەکی بەڵام له شێوازی تەواوتردا که کڕکڕاگەش هەڵدەگیرێت گەڕانەوە زۆر زۆر دەگمەنه.

ئایا نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیو لەسەر توانایی بیستن کاریگەری هەیه؟

له نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیودا تەنیا لەسەر بەشی دەرەوەی گوێ نەشتەرگەری دەکرێت و هیچ کاریگەرییەکی ناگونجاوی لەسەر توانایی بیستن نییه.

ئایا تەقەڵەکانی نەشتەرگەریی گۆی دەبیندرێن؟

چونکه له نەشتەرگەریی گوێدا پشت گوێ دەبڕدرێت بۆیه له لای دەرەوەی بەرانبەر و تەنیشتەوه دەبیندرێت، هێڵی بڕدراو له شوێنی لۆچی پشت گوێ دەبێت.

ئایا نەشتەرگەری گوێکانم چکۆلەتر دەکات؟

مەبەست له نەشتەرگەریی گوێی دەرپەڕیو کەمکردنەوەی گۆشەی نێوان گوێ و کەلەی سەره و مەبەست چکۆلەکردنەوەی نەرمەی گوێ نییه بەڵام بە خەواندنی نەرمەی گوێ له بارودۆخی نوێدا ئەندازەی گوێ چکۆلەتر و سروشتیتر دەردەکەوێت.

ڕادەی گۆڕدرانی گوێ لەو کەسانەی که زۆرانباز بوون یا پێشتر گوێیان شکاوه چەنێکه؟

لەو کەسانەی که پاش ترۆمای نەرمەی گوێ (یاخود ئەو زیانەی که بەهۆی زرمەی فیزایی لەسەر جەستە دروستدەبێت) کڕکڕاگە دەشکێت و پاشان شێوەی نەرمەی گوێ دەگۆڕدرێت که به گوێی زۆرانبازان ناسراوه ئەگەر بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن چاکدەبێتەوه.

بەڵام ئەگەر پاش تێپەڕبوونی کاتی زۆر سەردانی پزیشک بکەن تا ڕادەیەک چاکدەبێتەوه.


Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.