نەشتەرگەری جوانکاریی پێڵوی خواروو | بلفاروپلاستی
له ناوچەی پێڵوی خواروو به هۆی فیتقی چەورییەکانی چاو بەهۆی لاوازبوونی ماسولکە پارێزەرەکانی دەوروبەری چاو، هەڵماسینی پێڵوی خواروو ڕوودەدات و هەروەها ڕەنگه بەهۆی تێپەڕبوونی کات چرچولۆچی ناسک یا قووڵ لەم ناوچەدا دروستبێت.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.
له ناوچەی پێڵوی خواروو به هۆی فیتقی چەورییەکانی چاو بەهۆی لاوازبوونی ماسولکە پارێزەرەکانی دەوروبەری چاو، هەڵماسینی پێڵوی خواروو ڕوودەدات و هەروەها ڕەنگه بەهۆی تێپەڕبوونی کات چرچولۆچی ناسک یا قووڵ لەم ناوچەدا دروستبێت.
لەم کەسانەشدا پاش ڕاوێژکاری پێش نەشتەرگەری که تێیدا بارودۆخی نەخۆشینه گشتییەکان بەتایبەت هایپۆتیرۆئیدیسم یا هایپەرتیرۆئیدیسم – کێشەکانی سی و دڵ دەخرێنه ژێر سەرنج و ئەگەر نەخۆش کێشەی لەم بابەتانەدا نەبێت یا کۆنتڕۆڵکرابێتن، بڕیار بۆ نەشتەرگەری دەدرێت. بەڵام پێش نەشتەرگەری پشکنینی کلینیکی ورد پێویسته که تێیدا سەرنجدەدرێته ڕادەی شلبوونی پێستی پێڵو و ڕادەی درێژبوونەوەی شانەی دەوروبەری چاو.
له کاتی پێویست ڕاوێژکاری لەگەڵ پزیشکی چاو ئەنجامدەدرێت. له ڕاستیدا نەشتەرگەریی پێڵوی خواروو زۆرتر بۆ چارەسەرکردنی هەڵماسینی پێڵووه و کاریگەری زۆری نییه لەسەر چرچولۆچی ژێر چاو. هەڵبەت لەکاتێکدا که چرچولۆچی زۆر بێت بە کەڵکوەرگرتن له تەکنیکی تایبەت و ئەزموون، پزیشک دەتوانێت چاکیان بکاتەوه.
له هەنگاوە پێویستەکانی پێش نەشتەرگەری سەرەڕای بابەتەکانی سەرەوه، فۆتۆگرافی له چاو و پێڵوش دەکرێت و ئەزموونە پێویستەکان دەپشکێنرێن.
شوێنی بڕینی نەشتەرگەریی پێڵوی خواروو:
نەشتەرگەریی بێلفارۆپلاستی به دوو شێوه ئەنجامدەدرێت:
شێوازەی دەرەکی: لەم شێوازەدا بە بڕینی هێڵێکی ژێرپێستی لە ژێر برژەنگەکانی پێڵوی خواروو، هەنێک له پێستی زیاده و چەوریی زیاده هەڵدەگیرێت و پاش کۆنتڕۆڵکردنی خوێنڕێژی چکۆله شوێنی بڕدراو به شێوازی پلاستیک دەدوردرێتەوه.
ئەگەر هەڵگرتنی پێستی پێلو زۆرتر له ئاستی ڕێپێدراو بێت دەبێته هۆی داکەوتوویی لێواری پێڵو که روخسارێکی نادڵخواز دەداته چاو بۆیه بۆ بەرگری لەمه شێوازی دکتۆر سوفی زاده شێوازی دووەمه.
شێوازی ناوەکی: لەم شێوازەدا هیچ هێڵێک له پێستی پێڵودا نابڕدرێت و هێڵێک له ناوچەی ژێرپێڵوی چاو دەبڕدرێت و دەچنه ناو بۆشایی چەورییەکانی چاو و جێگەی چەورییە دەرپەڕێوەکان دەگۆڕن و له کاتی پێویست قەبارەیەکی زۆر کەمیان لێهەڵدەگیرێت. قازانجی بەرچاوی ئەم شێوازه نەبوونی بڕینی پێستییه بۆیه داکەوتوویی لێواری پێڵو ڕوونادات. بەم شێوازه سەرەڕای چاککردنەوەی هەڵماسیوی پێڵو ئەو هێڵانەی که لە ژێر شوێنە هەڵماسیوەکان دروستبوون چارەسەردەکرێن.
راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده
دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.