انواع جراحی | پێڵو

پتر مڕۆڤەکان به تێپەڕبوونی کات لەسەر کاریگەری هەنێک هۆکار وێنەی زۆربوونی تەمەن، ڕادەی بەر تیشکی هەتاو کەوتن، پیشه، چۆنیەتی چالاکی و ... هتد له ناوچەی برۆ و پێڵو دووچاری داکەوتووی دەبن

واژەی زانستی نەشتەرگەریی پێڵو، بێلفارۆپلاستییه.

پتر مڕۆڤەکان به تێپەڕبوونی کات لەسەر کاریگەری هەنێک هۆکار وێنەی زۆربوونی تەمەن، ڕادەی بەر تیشکی هەتاو کەوتن، پیشه، چۆنیەتی چالاکی و … هتد له ناوچەی برۆ و پێڵو دووچاری داکەوتووی دەبن و هەروەها بەهۆی لاوازبوونی ماسولکەی دەوروبەری چاو چەوری ناو چاو دەچێته ژێر پێست که ئەمە له ناوچەی پێڵوی ژێروو و سەروو دەبێته هۆی بەرزبوونەوه و پێستی زیادەی شلبوونەوەی شانەی ڕاگیرکەری دەوروبەری چاو لەسەریەک کۆدەبێتەوه و شێوەی هەڵماسیاو دروستدەکات که روخسارێکی خەواڵوو و ماندو دەداته دەموچاو. جگه له هۆکارەکانی سەرەوه له هەنێک له نەخۆشەکاندا هەڵماسینی دەوروبەری چاو به شێوەی جەنەتیکی و زگماگی تەنانەت له تەمەنی کەمیشدا دروستدەبێت. بۆ چاککردنەوەی ئەم هەڵماسینه و داکەوتوویی پێڵو، نەشتەرگەریی بێلفارۆپلاستی ئەنجامدەدرێت.


نەشتەرگەری جوانکاریی پێڵوی سەروو

پتر ئەو نەخۆشانەی سەردانی پزیشک دەکەن بۆ نەشتەرگەریی پێڵو، پاش وەرگرتنی بارودۆخیان بریتی له تەمەنی نەخۆش – پیشەی نەخۆش – کێشەکانی نەخۆشینی چاو و نەخۆشینە گشتییەکان بەتایبەت هایپۆتیرۆئیدیسم یا هایپەرتیرۆئیدیسم – کێشەی گورچیله و جگەر و لەکاتی پێویست ئەنجامدانی ئەزموونە پزیشکییه پێویستەکان و پشکنینی کلینیکی، نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێ. له پشکنینی ئەم کەسانەدا سەرنجدانی تایبەت به داکەوتوویی هاوکاتی برۆ پێویسته که ئەگەر هەبوونی ببێت زۆر پێشنیاردەکرێت که نەشتەرگەریی پێڵو و لیفتی دەموچاو هاوکات ئەنجامبدرێت.
ادامه مطلب

نەشتەرگەری جوانکاریی پێڵوی خواروو

له ناوچەی پێڵوی خواروو به هۆی فیتقی چەورییەکانی چاو بەهۆی لاوازبوونی ماسولکە پارێزەرەکانی دەوروبەری چاو، هەڵماسینی پێڵوی خواروو ڕوودەدات و هەروەها ڕەنگه بەهۆی تێپەڕبوونی کات چرچولۆچی ناسک یا قووڵ لەم ناوچەدا دروستبێت.
ادامه مطلب
Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.