نەشتەرگەری جوانکاریی لووتی چاککراوه | رینۆپلاستی
لەم گروپەدا ئەو کەسانه هەن که پێشتر نەشتەرگەرییان بۆ کراوه یا له شێوەی نوێی لووت یا له کرداری لووت رەزامەند نین واته کێشەی هەناسەکێشانیان هەیه. بە هۆی نەشتەرگەریی پێشوو و هەبوونی پێوەنوسان و گۆڕانی شێوه و خودی شانەکان، نەشتەرگەریی لەم گروپەدا لە جۆری نەشتەرگەریی دژواره.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.
لەم گروپەدا ئەو کەسانه هەن که پێشتر نەشتەرگەرییان بۆ کراوه یا له شێوەی نوێی لووت یا له کرداری لووت رەزامەند نین واته کێشەی هەناسەکێشانیان هەیه. بە هۆی نەشتەرگەریی پێشوو و هەبوونی پێوەنوسان و گۆڕانی شێوه و خودی شانەکان، نەشتەرگەریی لەم گروپەدا لە جۆری نەشتەرگەریی دژواره.
کاتی نەشتەرگەری لەم گروپەدا درێژخایەنە و ڕەنگه پزیشکی نەشتەرگەری پێویستی به دابینکردنی شانەی ئێسکی و کڕکڕاگەیی و تەنانەت پێستی له جێگەکانی تری جەستەوه بێت. بەڕای دکتۆر سوفی زاده، پزیشکی نەشتەرگەری له هەڵبژاردنی ئەم کەسانه دەبێ بەوردی سەرنجبدات و هەموو کێشەکان شڕۆڤه بکات و ئاستی چاوەڕوانی نەخۆشەکان لەبەرچاوبگرێت. هەنێک کات هەنێک زیان لەم کەسانەدا چاکنابێتەوه. بۆیه لە هەڵبژاردنی ئەم گروپه بۆ نەشتەرگەری دەبێ سەرەڕای زانست و لێهاتوویی، ویژدانی خۆشمان بکەینه قازی و ئەگەر ناتونێت نەشتەرگەرییەکه ئەنجامبدات، نەخۆشەکە بنێرێت بۆ لای هاوکارانی بەئەزموونتر. دکتۆر سوفی زاده خۆی دەڵێت که تاکوئێستا چەند بابەت که زیانی زۆری دیوه له نەشتەرگەری پێشوی هاوکارانی تر، بەهۆی هەنێک بابەتەوه نەشتەرگەری بۆیان ئەنجامنەداوه و بۆ نەخۆشەکە شڕۆڤەی کردووه که باشتروایه سەردانی هاوکارانی بەئەزموونتر بکات.
بەگشتی ئەم وته زۆرجار له جنابی دکتۆر سوفی زاده بیستراوه که هیچ سنوورێکیان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و تەکنیکەکانیان نییه و واته لە باری تەکنیکییەوه هەموو شتی شیاوی کردنه مەگەر جۆری ئەۆ شێوازە فێرنەبوبێت یا بەپێی جۆر و ڕەگەزی لووتی نەخۆش هێنانەدی چاوەڕوانییەکانیان له بەرئەنجامی نەشتەرگەری ناشیاوبێت.
پرسیارە باوەکانی نەخۆشەکان
1- لووتی من چ جۆرێکه؟
جۆری لووت لەسەربنەمای جۆری پێست و نیسبەتی بەشی کڕکڕاگەیی لەسەر ئێسک و جۆر و توانایی کڕکڕاگه بۆ سێ جۆر دابەشدەکرێت واته لووتی ئاسایی و لووتی ئێسکی و لووتی گۆشتی که پاش ڕاوێژکاری سەرەتایی جۆری لووت دیاریدەکرێت.
2- ئایا لووتی من پێویست به نەشتەرگەری دەکات؟
لە وڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ بڵێین که نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت دوو شێوەیه.
A: یا له باری پزیشکی و شێوەیی کەماسی بنەمایی هەیه واته لادانی زۆر – گۆڕدرانی ناگونجاوی شێوە و … هتد که پێویستی به نەشتەرگەرییه.
B: تەنیا باری جوانی لەبەرچاودەگیرێت که ڕای دکتۆر سوفی زاده ئەمەیه که ڕای نەخۆش خۆی چییه و ئەو کەسەی خەڵکی دەوروبەری کاریگەری لەسەردادەنێن نابێ نەشتەرگەری بۆبکرێت.
3- ئایا لووتی من به نەشتەرگەری باشتردەبێت؟
لە وڵام بەم پرسیارە بە متمانەوە دەڵێین ماوەتەوه سەر ئەوەی که چ دکتۆرێک نەشتەرگەرییەکە ئەنجامدەدات و بیرۆکەی ئێوه له نەشتەرگەری چییه؟ ئەگەر لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەری بەئەزموونەوه ئەنجامبدرێت بە متمانەوە لووتتان باشتردەبێت.
4- ئایا لووتی من به یەکجار نەشتەرگەری بەتەواوی چاکدەبێتەوه؟
ماوەتەوە سەر کێشەی لووتی ئێوه و ئەزموونی پزیشکەکەتان و لووتی ئاسایی لەگەڵ لووتی زۆر خوار جیاوازن. لەلایەکی ترەوه سەربه جۆری پێستی ئێوه و جۆری چاوەڕوانی ئێوه له پزیشکی نەشتەرگەرییەوەیه.
5- پاش نەشتەرگەری چیتر کێشەی هەناسەکێشانم نابێت؟
ئەگەر ئێوه هەستەوەری یا پۆلیپی هەستیاریتان نەبێت و نەشتەرگەری بە شێوازی دروست ئەنجامبدرێت کێشەیەکتان نابێت.
6- ئایا کونەکانی لووتی من پاش نەشتەرگەری وێنەی یەک دەبن؟
لە زۆربەی بابەتەکاندا وڵامی ئەم پرسیارە بەڵێیه. بەڵام هەنێک کات کەماسی له شێوەی کونەکانی لووت ڕوودەدات بەهۆی کێشران و هێزی ماسولکەکانی دەوروبەری لووت که سەرەڕای چاککردنەوەی شێوەی کونەکانی لووت ڕەنگه جیاوازی زۆرکەم ڕووبدات.
7- ئایا لووتی من پێویست به نەشتەرگەریی چاککردنەوە هەیه؟
ماوەتەوە سەر شێوەی ئێستەی لووتی ئێوه و ئەزموونی پزیشکی نەشتەرگەری. لە زۆرتر له لەسەدا 90 تا 95ی بابەتەکان بە یەک جار نەشتەرگەری کێشەکان چارەسەردەکرێن بەڵام تەنانەت له باشترین ناوەند و لەلایەن هەڤیازترین پزیشکانی نەشتەرگەری جیهان نێوان لەسەدا 5 تا 10 ئەگەری نەشتەرگەریی دووباره هەیه. لە ئەزموونی دکتۆر سوفی زاده ئەم ڕادەیه لەسەدا 5 تا دووه.
8- ئەگەر لەلایەن پزیشکێکی ترەوە نەشتەرگەریم بۆکرابێت ئایا دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەریی چاککردنەوەی من قەبووڵدەکات؟
له باری ڕەوشتییەوه پێشنیاری دکتۆر سوفی زاده سەردانی ئێوه بۆ پزیشکی نەشتەرگەریی سەرەتاییه بەڵام ئەگەر خۆتان ڕازی نەبن دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەریی چاککردنەوەی ئێوه قەبووڵدەکات.

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده
دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.