نەشتەرگەری جوانکاریی ڕوومەت | دەموچاو

لە هەنێک کەسدا ڕوومەت سافه بەڵام له باری جوانناسیی دەموچاوی ئایدیاڵەوە، به ڕوومەتی بەرزۆبوو دەڵێن ڕوومەتی جوان، شێوەی ڕوومەت سەربە شێوەی ئێسکی ڕوومەت و شانەی نەرم و چەوریەوەیه که ئەمانه زۆرتر زگماگی و میراتین.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.

جراحی زیبایی گونه

لە هەنێک کەسدا ڕوومەت سافه بەڵام له باری جوانناسیی دەموچاوی ئایدیاڵەوە، به ڕوومەتی بەرزۆبوو دەڵێن ڕوومەتی جوان، شێوەی ڕوومەت سەربە شێوەی ئێسکی ڕوومەت و شانەی نەرم و چەوریەوەیه که ئەمانه زۆرتر زگماگی و میراتین. هەڵبەت له هەنێک ئازاری دەموچاو و ڕووداوی هاتوچۆدا ئێسکی ڕوومەت دەشکێت و شانەی نەرم دەگۆڕدرێت. بۆ بەرزکردنەوەی ڕوومەت شێوازی جۆراوجۆر هەیه که پاش ڕاوێژکاری نەخۆش لەگەڵ پزیشک و ناسینی ئەوەی که کێشەی سەرەکی لە کام بەشدایه دەکرێت هەنگاو بندرێت بۆ چاککردنەوەی.


شێوازەکانی بەرزکردنی ڕوومەت چین؟

ئەمڕۆ بە زۆرکردنی قەبارەی هەر بەشی دەموچاو چەند شێوازی سەرەکی هەن بریتی له

  • فیلەرەکان (قەبارەدەری دەستکرد)
  • قەبارەدەری سروشتی (چەوری)
  • پرۆتۆزی ڕوومەت

1-قەبارەدەری جەلی

به کەڵکوەرگرتن له جۆرەکانی جەل و تێشاندنیان له شوێنی پێویست دەتوانین بگەینە ئامانجی دڵخوازی خۆمان. هەنێک جۆری جەل هەن بریتی له هیالۆرۆنیک ئەسید و هیدرۆکسی ئاپاتیت له خەستی جۆراوجۆردا.

دکتۆر سوفی زاده بڕوای ئەمەیه که ئەگەر جەلی ستاندارد و خاوەن چۆنیەتی زۆر لەدەستدا نەبێت باشتروایه له تێشاندنی جەل له ناوچەی ڕوومەتدا خۆبپارێزین. چونکه کاریگەرییە ناگونجاوەکانی بریتی له چڵککردن و شێوەی ناشیرینی سەربه کاردانەوەی جەسته و هەڵه له تەکنیکی تێشاندن، زیانی ناشیاوی قەرەبووکردنەوە دەگەیێنێته مڕۆڤ.

2-قەبارەدەری سروشتی (تێشاندنی چەوری ڕوومەت)

لەم شێوازەدا بە دابینکردنی چەوری له ناوچەی زگ یا تەنیشت ڕانی نەخۆشەکە، چەوری دابیندەکرێت و له ناوچەی ڕوومەتدا تێدەشێنرێت. قازانجی سەرەکی ئەم شێوازه ئەوەیه که ماکی تێشاندراو له شانەی جەستەی نەخۆشەکە خۆیەتی بۆیه له ڕوودانی کاریگەری ناخوازراو و کێشەدروستکەر نیگەران نین. بەڵام کەماسی ئەم شێوازە ئەوەیه که بۆ مانەوە پێویسته چەندها جار ئەم تێشاندنه ئەنجامبدرێت ئەم شێوازی قەبارەدانه بەزۆری سەربه ئەزموون و زانستی پزیشکی نەشتەرگەرییەوەیه و دەبێ له بارودۆخی ستاندارددا چەوری له زگ یا ڕانی نەخۆش دابینبکرێت و پاش قۆناغەکانی ئامادەکردن به دەرزی تایبەت و کانۆلی تایبەت بە خۆی تێدەشێنرێته تۆی جۆراوجۆری شانەی ژێرپێستی. ژمارەی دووپاتکردنەوە سەربه ڕادەی ڕاکێشان و کاردانەوەی جەستەی کەسەکەوەیه بەشێوەیەک که بەپێی ئەزموونی دکتۆر سوفی زاده هەنێک له نەخۆشەکان بە 1 تا 2 جار وڵامی گونجاو دەدەنەوه و لە هەنێک له نەخۆشەکانیش پێویست به 4 تا 5 جار دووپاتکردنەوەیە.

قازانجی تری ئەم شێوازه یارمەتیدان به لاوکردنەوەی شانەی ژێرپێستی و دروستبوونی کۆلاجەن له شوێنی تێشاندندایه که دەبێته هۆی لاوکردنەوەی پێستی نەخۆشەکه.

3-پرۆتۆزی ڕوومەت

یەکێک له ناوسراوترین شێوازەکانی بەرزکردنی ڕوومەت کەڵکوەرگرتن له پرۆتێزی ڕوومەته که پێشینەی زۆرتر له 60 ساڵی هەیه. لەم شێوازەدا له ماکی پۆلیمەری تایبەت کەڵکوەردەگیرێت تاکو به دانانی لەسەر ئێسکی ڕوومەت، ڕوومەت بەرزۆ ببێت. جۆری ماکی پرۆتێزی له سیلیکۆن خاوەن پۆرێکس و .. هتده که له لێکۆڵینەوەی فراواندا کەمی کاریگەری ناگونجاو و وەرگرتنی لەلایەن شانەی جەستەی نەخۆشەوە پەسەندکراوه.

شێوازی ئەنجامدانی پرۆتێزی ڕوومەت

لە بارودۆخی تەواو خاوێن و له ژووری نەشتەرگەری و به هەبوونی پسپۆڕی بێهۆشی، دەکرێت ئەم نەشتەرگەرییه به بێهۆشی گشتی یا بێهۆشی شوێنی ئەنجامبدرێت که پزیشک به بڕینی هێڵێکی چکۆله لە ناو دەم و دروستکردنی بۆشایی گونجاو لەسەر ئێسک، پرۆتێزەکه لە پاکەتە دروستکراوەکە لەسەر ئێسک دادەنێت و بەتەواوی فیکسی دەکات و پاشان هێڵە بڕدراوەکەی ناو دەم تەقەڵدەدرێت.

چاودێری پاش نەشتەرگەری

بەپێی ئەوەی که نەشتەرگەری به بڕینی ناو دەم ئەنجامدەدرێت نەخۆشەکه سەرەڕای بەکارهێنانی ئانتی بیۆتیک، له دەوای میکرۆبکوژی دەم کەڵکوەردەگرێت. هەروەها تاکو باشبوونەوەی زامی دەم پێویسته له خواردەمەنی نەرم بخۆن. برینپێچی چکۆلەی سەر ڕوومەت له ڕۆژی دووەمی پاش نەشتەرگەری هەڵدەگیرێت و پێشنیاردەکرێت تا سێ حەوته نەخۆشەکه له خەوتن لەسەر گۆنای خۆبپارێزێت. له کاریگەری گونجاوی پرۆتێزەکان وێنەی هەر شوێنێکی تر ڕوودانی چڵککردنە که ئەگەرەکەی زۆر کەم و دەگمەنه و لە کاتی ڕوودان کەڵکوەرگرتن له دژەبەکتریای گونجاو له زۆربەی بابەتەکاندا شیاوی کۆنتڕۆڵکردنه. بەڵام ئەگەر چڵککردن وڵام نەداتە دەرمان باشترین شێواز دەرهێنانی پرۆتێزه.


پرسیارە باوەکان سەبارەت به پرۆتێزی ڕوومەت

ئایا من پێویستم به پرۆتێزی ڕوومەت هەیه؟

پێویست به نەشتەرگەریی جوانکاری سەربە مەیل و خواستی کەسەکان خۆیانه و دەبێ و ناچاری نییه. ئەگەر ئێوه ڕوومەتی چکۆله و سافتان هەیه دەتوانن بۆ بەرزۆکردنی ڕوومەت سەردانمانبکەن.

ڕوومەتی من تا چ ڕادەیەک بەرزۆبێت گونجاوه؟

پرۆتێزی ڕوومەت به شێوە و ئەندازەی جۆراوجۆر هەیه هەروەها جۆری پرۆتێزەکانیش جۆراوجۆرن، لەسەربنەمی پشکنینی کلینیکی لەلایەن پزیشکەوه و داخوازی ئێوە، بڕیاردەدرێت لەسەر ئەندازه و شێوەی پرۆتێز.

ئایا دروسته که پرۆتێزی ڕوومەت جێگۆڕکی دەکات؟

ئەگەر نەشتەرگەری لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەریی بەئەزموونەوە ئەنجامبدرێت و پرۆتێز له بۆشایی گونجاودا دابنرێت هیچ چەشنە جێگۆڕکێی نابێت بەڵام ئەگەر له شوێنی گونجاودا دانەنرێت ئەگەری جێگۆڕکێی پرۆتێز هەیه.

ئایا پرۆتێز لەگەڵ جەستەی من هاوجووته؟

بەپێی ئەوەی که پرۆتێزەکان له باری جۆر و هاوجووتی لەگەڵ جەستەی مڕۆڤ ساڵیانی زۆر تۆژینەوەی بۆکراوه و پەسەندکراوه، ڕوودانی کاردانەوەی جەسته ئەگەرێکی زۆر دووره.

ئەگەر پاش نەشتەرگەری له بەرئەنجامەکەی رەزامەند نەبوم دەکرێت پرۆتێزەکە دەربێنن؟

پاش هەر نەشتەرگەریی جوانکاری بەپێی نوێبونی روخساری تازه دەبێ ماوەیەک چاوەڕوانبن تاکو جەستە لەگەڵ گۆڕانکارییەکە هاوئاهەنگ بێت بەڵام ئەگەر ئێوە بتانەوێت دەتوانین پرۆتێری ڕوومەت دەربێنین.

ئایا پرۆتێزی ڕوومەت هەمیشەییه یا پێویست به جێگۆڕکێ هەیه؟

پرۆتێزی ڕوومەت بۆ هەمیشەیه، جۆری پرۆتێزەکان جۆراوجۆرن له هەنێک لە پرۆتێزەکاندا شانەی جەسته بۆ ناو پرۆتێز گەورەدەبێت بەڵام لە هەنێکی تردا جەستە لە دەوروبەری پرۆتێز تۆیەک وێنەی کەپسول دروستدەکات که لەم بابەتەدا پێویست به گۆڕینی پرۆتێز ناکات بەڵام ئەگەر به هەر هۆیەک نەخۆش بیهەوێت پرۆتێزەکە دەربێنین ئەم کارە دەکرێت.

ئایا جێگەی تەقەڵی نەشتەرگەریی پرۆتێزی ڕوومەت دەمێنێتەوه؟

نەخێر، چونکه پرۆتێز به شێوازی بڕینی ناوەوەی دەم له شوێنی خۆی دادەنرێت بۆیه پێست نابڕدرێت.

چاودێرییەکانی پاش نەشتەرگەریی پرۆتێزی ڕوومەت چین؟

پاش نەشتەرگەری دەبێ له ئاوێتەی دەمشۆرەوه کەڵکوەرگرن تاکو برینی نەشتەرگەری ناوەوەی دەم باشبێتەوه، پاشان بۆ ماوەی یەک مانگ مەهێڵن زرمە له ڕوومەتتان بکەوێت. پاش دروستبوونی تۆی کەپسولی جەستە لەدەوروبەری پرۆتێز پێویست به کارێکی تایبەتی تر ناکات

ئەم قۆناغە 4 تا 12 حەوته دەخایەنێت و ئەنجامدانی وەرزشی هەواکێش پاش تێپەڕبوونی سێ حەوتە کێشەیەک نییه.


Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.