نەشتەرگەری جوانکاریی چناکه | دەموچاو
در برخی افراد چانه جلوتر از وضعیت نرمال یا عقب تر از حد معمول قرار گرفته در برخی دیگر نیز چانه حالت غیر قرینه دارد.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.
چناکە وەکوو بەشی ناوەندی شەویلگەی خواروو ڕۆڵی بەرچاوی هەیه له جوانیی دەموچاو. لە هەنێک کەسدا چناکه له پێشەوەی شوێنی ئاسایی یا له پاشەوەی شوێنی ئاساییدایه لە هەنێک کەسی تریشدا چناکه شێوەی ناڕێکی هەیه.
خاڵی بەرچاو لە شێوەی چناکه چۆنیەتی ددانەکانی شەویلگەی خوارۆ و سەرۆیه. ئەگەر شێوەی ددانەکان لەسەر یەک سروشتی بێت دەتوانین بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری تەنیا لەسەر چناکه بگەینه بەرئەنجامی دڵخواز. بەڵام ئەگەر شێوەی ددانەکان ناڕێک بێت پێویست به نەشتەرگەریی تەواوی شەویلگە یا ئۆرتۆدێنسی دەکات.
نەشتەرگەری بۆ چناکەی چکۆله
لە هەنێک کەسدا ناوچەی چناکه له پاشەوەدایه یا ئەندازەی چناکه چکۆلەتر له ئاستی ئاساییه. لەم بابەتەدا پێویسته که ئەندازەی چناکه گەورەتربێت یا چناکه بێتە پێشەوه. بۆ گەیشتن بەم بەرئەنجامه دوو شێوازه هەیه:
- کەڵکوەرگرتن له پرۆتێزی چناکه
- هێنانه پێشەوەی ئێسکی چناکه
بە کەڵکوەرگرتن له پرۆتێزی چناکه که له ئەندازە و شێوەی جۆراوجۆردایه، دەتوانین بەرزی و هاتنه پێشەوەی چناکه زۆربکەین. که بە شێوازی ناوەوەی دەم یا شێوازی بڕین له ژێر چناکه ئەنجامدەدرێت. ئەم نەشتەرگەرییه تەنانەت به بێهەستی شوێنیش ئەنجامدەدرێت. که پاش بڕینی 3 تا 5 سەنتیمەتری، پرۆتێزی گونجاو له شوێنەکەدا دادەنرێت.
هێنانەپێشەوەی ئێسکی چناکه
لەم شێوازەدا بە کەڵکوەرگرتن له کەرستەی تایبەت ئێسکی چناکه دەبڕدرێت و به ڕادەی پێویست دێتە پێشەوه و بە بڕغووی تایبەت له شوێنی نوێ جێگیردەکرێت و ئەم زۆربوونه شێوەی سروشتی دەداته چناکه و دەبێته هۆی جوانیی تەواوی دەموچاو.
پاش نەشتەرگەری، چناکه تا دو ڕۆژ برینپێچی هەیه و پاش کردنەوەی برینپێچ نەخۆشەکە دەتوانێت خواردەمەنی ئاسایی بخوات و له باری چالاکی جەستەیی و ئیشەوه سنووری نییه تەنیا دەبێ چناکه زرمەی لێنەکەوێت.
نەشتەرگەریی چکۆلەکردنەوەی چناکه
لە هەنێک کەسدا درێژایی چناکه زۆرتره له ئاستی ئاسایی و سروشتی یا چناکه پێشتر له ئاستی خۆیەتی. لەم کەسانەدا پاش هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی ددانەکانی نەخۆش دەتوانین نەشتەرگەری بۆ چناکەی ئەو کەسە بکەین که لەم نەشتەرگەرییەدا ئێسکی چناکه دەبڕدرێت و بەپێی بابەت دەتوانین لەتێکی لێ بهێنرێته دەرەوه یا پاش بڕینی ئێسک بیخەینه پاشترەوە و جێگیری بکەین.
پرسیارە باوەکانی نەشتەرگەریی چناکه
چناکەی من چکۆلەیه و له پاشەوەیه ئایا چاکدەکرێتەوه؟
له لێکۆڵینەوەی بارودۆخی چناکەدا پێویسته سەرنجبدرێته شێوەی ددانەکانی شەویلگەی سەرەوە و خوارەوە، ئەگەر ددانەکان ڕێکوپێک بن دەتوانین به نەشتەرگەری ئەم کێشەیه چارەسەربکەین واته نەشتەرگەریی لەسەر ئێسکی چناکه یا نەشتەرگەریی دانانی پرۆتێز لەسەر چناکه.
ئایا به نەشتەرگەریی چناکه شێوەی ددانەکانی من دەگۆڕدرێت؟
نەخێر ئەم نەشتەرگەرییه تەنیا بەشی ژێرووی چناکەی ئێوه له پێشترەوە نیشاندەدات و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر شێوەی ددانەکان نییه.
نەشتەرگەری له ناوەوەی دەم ئەنجامدەدرێت یا له دەرەوە؟
هەر دوو شێواز شیاوی ئەنجامدانه که ماوەتەوە سەر تەکنیکی نەشتەرگەریی ئێوه بەڵام خاڵی شیاوی باس ئەوەیە که چڵککردنی پرۆتێز له شێوازی ناوەوەی دەم زۆرتره.
ئایا پرۆتێزی چناکه جێگۆڕکێ دەکات؟
ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوازی دروست ئەنجامبدرێت واته فیکاسیۆنی گونجاو ئەنجامبدرێت پرۆتێز هیچکات جێگۆڕکی ناکات مەگەر زرمەی قورس له ناوچەی شەویلگه بکەوێت.
ئایا پرۆتێزی چناکه چەند ساڵ جارێک دەبێ بگۆڕدرێت؟
ماوەتەوە سەر جۆری پرۆتێزی دانراو له هەنێک پرۆتێزدا بە دەگمەن پێویست به گۆڕدران هەیه که ئەویش پاش پێنج تا ده ساڵ پێشنیاردەکرێت.
ئەگەر پرۆتێزی چناکه چڵکبکات دەبێ چی بکرێت؟
ئەگەری چڵککردنی له شێوازی نەشتەرگەری له دەرەوە زۆر دەگمەنه بەڵام ئەگەر بە هەر هۆیەک چڵکبکات له زۆربەی بابەتەکاندا ئەم کێشه به بەکارهێنانی دژەبەکتریای گونجاو چارەسەردەکرێت.
بەڵام له کاتی چڵککردنی درێژخایان هێنانەدەرەوەی پرۆتێز پێویسته و پاش تێپەڕبونی نزیک سێ مانگ دەتوانین دووباره پرۆتێزی نوێ دابنێین.

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده
دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.