نەشتەرگەری جوانکاریی لیفتی | دەموچاو

له ئێستادا هەموو هۆکارە پیرکەرەکانی دەموچاو بەهێزتر بوون و لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییانه چرچولۆچی قووڵ به ناوچاواندا و هێڵی پێکەنین و دەوروبەری چاو و هێڵی تووڕەبوون دروستدەبێت و به کەمبوونەوەی چەوریی ناوچەی ڕوومەت شێوەی گشتی دەموچاو گۆرانکاری بەسەردادێت. هەروەها گۆشەی لێوەکان دادەکەون و هێڵە بەرچاوەکانی ناوچەی شەویلگە و ڕوومەت بەتەواوی وندەبن.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.

نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو و ناوچاوان:

بۆ مڕۆڤێکی نورماڵ لە تەواو مێژوودا زاڵبوون بەسەر بەساڵاچوویی و جوان ماندنەوه له خولی ناوەڕاستی تەمەن و پیری گرنگی تایبەتی هەبووه. بە تێپەڕبوونی کات و زۆربوونی تەمەن، کەسەکان به هۆی شلبوونی شانەکانی پارێزەی پێست و ماسولکەکان و هەروەها هێزی ڕاکێشانی زەوی و تیشکی هەتاو  و مردنی پێست و چەورییەکان و هۆکارەکانی تر دووچاری داکەوتوویی دەبن.

له ئێستادا هەموو هۆکارە پیرکەرەکانی دەموچاو بەهێزتر بوون و لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییانه چرچولۆچی قووڵ به ناوچاواندا و هێڵی پێکەنین و دەوروبەری چاو و هێڵی تووڕەبوون دروستدەبێت و به کەمبوونەوەی چەوریی ناوچەی ڕوومەت شێوەی گشتی دەموچاو گۆرانکاری بەسەردادێت. هەروەها گۆشەی لێوەکان دادەکەون و هێڵە بەرچاوەکانی ناوچەی شەویلگە و ڕوومەت بەتەواوی وندەبن.

لە ئێستادا زانستیش ڕێگەچارەی گونجاوی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن دابینکردوه که یەکێک لەوانه ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاوه. تەمەنی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو بەپێی بابەت و شێوازی ژیانی کەسەکان جۆراوجۆره بەڵام باشترین کات ناوەڕاستی تەمەن و تەمەنی پیرییه.

لەم نەشتەرگەرییەدا پاش پشکنینی سەرەتایی لەباری نەخۆشینی گشتی و ڕاوێژکاری پێویست لەگەڵ نەخۆش و دابینکردنی فۆتۆگرافی پێویست له دەموچاوی نەخۆش، بڕیار بۆ نەشتەرگەریی دەدرێت.

شێوازی نەشتەرگەریی لیفتی ناوچاوان و برۆ

چەند شێواز هەیه:

  • شێوازی کلاسیک: لەم شێوازەدا بە بڕینی پێستی سەر لە ناوچەی سەر گوێوه تا گوێی بەرانبەر و بە تەکنیکی تایبەت پێستی زیاده هەڵدەگیرێت و شانەکانی ناوچەی ناوچاوانیش ئازاددەکرێن و ئەم کارە دەبێته هۆی چارەسەرکردنی چرچولۆچی و لیفتی برۆ و ناوچاوان.

شێوازەکانی تر کەڵکی کەمتریان هەیه.

  • شێوازی ئەندسکۆپیک: لەم شێوازەدا ناوچەی سەر چکوله چکولە دەبڕدرێت و به ئامێری ئەندسکۆپی شانەکانی ناوچاوان ئازاددەبن و بە تەقەڵی تایبەت نەشتەرگەریی لیفت ئەنجامدەدرێت. لەم شێوازەدا پێستی زیادە هەڵناگیرێت بۆیه لە بابەتی داکەوتوویی کەمدا بەکاردێت و بۆ داکەوتوویی مامناوەندی و زۆر و چرچولۆچی قووڵ کەڵکی نییه و وەکو شێوازێکی گونجاو بەئەژمارنایەت.

لیفتی دەموچاو

لەم شێوازەدا لەلایەن بڕینی تەنیشت گوێ و هێڵی ڕوانی موو و درێژەدانی بڕین تا ناوچەی پشت گوێ، پێست و شانەکانی ژێر پێست لەسەر ماسولکەکانی دەموچاو جیادەبێتەوه و تۆیەک لەم شانەیه که بە ناوی SMAS ناسراوه به بڕین یا تەقەڵی تایبەت دەکێشرێت که بەم شێوه ماسولکەکانی ژێروی و چەورییەکانی دەموچاو دەکێشرێن و پاشان پێستی زیاده بە پێی پێویست هەڵدەگیردرێت.

ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه پێویستی به ئەزموونی و وردی زۆری پزیشکی نەشتەرگەرییه. چونکا سەرنجنەدانی گونجاو دەبێته هۆی زیاندیتنی دەماری دەموچاو که خۆی دەبێته هۆی دیفۆرمیتی و کاریگەریی ناگونجاوی جۆراوجۆری تر. بەگشتی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو لەلایەن پزیشکێکی بەئەزموون و لێهاتوو وەکوو دکتۆر (سوفی زادە)وه کاریگەریی ناگونجاوی هەرە کەمی هەیه و جێگە برینی زۆر کەم دەمێنێتەوه که به ئاسانی نابیندرێت.


Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.