یەکێک له شێوازە نوێکانی زۆرکردنی قەبارەی دەموچاو و لاوکردنەوەی پێست، تێشاندنی چەوریی ژێرپێستی دەموچاوه. پێستی دەموچاوی مڕۆڤ خاوەن قەبارەیەکی زۆری چەوری له بۆشایی ژیر پێستدایه که به تێپەڕبوونی کات قەبارەکەی کەمدەبێتەوه و یا شوێنەکەی به هۆی شلبوونەوەی شانەی کۆلاجەن و ئەلاستیکی پیست و لاوازبوونی ماسولکەی دەموچاو و لەسەر کاریگەری هێزی ڕاکێشانی زەوی بەرەو خوارەوە جێدەگۆڕێت. ئەگەر ڕادەی ئەم کەمبوونەوە زۆربێت و پێست داکەوتوویی ببێت شێوازی سەرەکی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاوه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن
یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.
یەکێک له شێوازە نوێکانی زۆرکردنی قەبارەی دەموچاو و لاوکردنەوەی پێست، تێشاندنی چەوریی ژێرپێستی دەموچاوه. پێستی دەموچاوی مڕۆڤ خاوەن قەبارەیەکی زۆری چەوری له بۆشایی ژیر پێستدایه که به تێپەڕبوونی کات قەبارەکەی کەمدەبێتەوه و یا شوێنەکەی به هۆی شلبوونەوەی شانەی کۆلاجەن و ئەلاستیکی پیست و لاوازبوونی ماسولکەی دەموچاو و لەسەر کاریگەری هێزی ڕاکێشانی زەوی بەرەو خوارەوە جێدەگۆڕێت. ئەگەر ڕادەی ئەم کەمبوونەوە زۆربێت و پێست داکەوتوویی ببێت شێوازی سەرەکی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاوه. بەڵام لە بابەتی لاوازتر و بۆ قەبارەدان به دەموچاو کەڵکوەرگرتن له شێوازی تێشاندنی چەوری بەرئەنجامی هەرە باشی هەیه.
چەوری بە شێوەی ئاسایی له ناوچەی زگ، سمت یا ڕانی نەخۆش دابیندەکرێت. شێوازی دابینکردنی چەوری بێ بڕینی نەشتەرگەرییه و تەنیا به ساکشنکردنی ئەم ناوچه چەوری گونجاو دابیندەکرێت و پاش قۆناغەکانی پاڵاوتن بریتی له سەنتریفیوج و تێکەڵکردنی لەگەڵ پلازمای تازە که له جەستەی نەخۆش دابینکراوه ئامادەی تێشاندن دەبێت.
دەتوانین له تێشاندنی چەوری له هەموو بەشەکانی دەموچاو بریتی له ناوچاوان – لاجانگ – ڕوومەت – هێڵی پێکەنین – لێو و چەناکه ئەنجامبدەین.
قازانجه بەرچاوەکانی تێشاندنی چەوری:
- له شانەی جەستەی خودی کەسەکەیه.
- دەبێتە هۆی قەبارەدان له ناوچە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو.
- یارمەتی لاوکردنەوەی پێستی دەموچاو دەدات.
- چرچۆلۆچی ناوچەی دەموچاو چاکدەکرێتەوه.
هەڵبەت شایانی باسه که بۆ گەیشتن به بەرئەنجامی دڵخواز پێویسته چەند جار تێشاندنی چەوری دووپات ببێتەوه که ژمارەی ئەم تێشاندنانه پێوەندی به تەکنیکی پزیشکی نەشتەرگەری و ڕادەی ڕاکێشانی جەستەی خودی نەخۆشەوه هەیه.
- ئایا بۆ تێشاندنی چەوری پێویست به بێهۆشی گشتی هەیه؟
بەپێی ڕادەی خۆڕاگرتنی نەخۆش دەکرێت دابینکردن و تێشاندنی چەوری له بێهۆشی گشتی یا بێهەستی ئەنجامبدرێت که لە هەر دوو حاڵەتدا بەرئەنجامەکان زۆر دڵخوازن.
چاودێری پێویست پاش تێشاندنی چەوری دەموچاو
پێشنیاردەکرێت که تا سێ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری نەخۆشەکه چالاکی قورس ئەنجامنەدات بەڵام ئەنجامدانی کاروباری ڕۆژانه ئاساییه. چونکا شێوازی تێشاندنی چەوری له دەموچاو لەلایەن کانۆلی تایبەتەوه ئەنجامدەدرێت و دەموچاو نابڕدرێت پێویست به برینپێچ نییه. تەنیا پێشنیاردەکرێت که چەند ڕۆژی سەرەتایی پێستی دەموچاو بە مەڵهەمی نەرمکەرەوه بە هێواشی مەساج بدەن.
راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده
دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.