قۆناغەکانی نەشتەرگەریی لووت
دکتۆر سوفی زاده سێ ڕۆژ له حەوتەدا له کلینیکی خۆی چاوی دەکەوێته نەخۆشەکانی.
نەخۆشەکان پێشتر کات دیاریدەکەن. له چاوپێکەوتنی سەرەتاییدا دکتۆر سوفی زاده بەوردی گوێ دەداته قسەکانی نەخۆش تاکو داخوازیی نەخۆشی بۆدەرکەوێت و پاشان بە پرسینی هەنێک پرسیاری گونجاو بریتی به تەمەنی نەخۆش و بارودۆخی پیشەیی و باری خێزانداری و هەبونی نەخۆشینی چڵککردن و هەستیاری وەرزی یا دەوایی و جگەرەکێشان و خواردنەوەی ئەلکەهۆل و … هتد ڕای سەرەتایی خۆی دەدات.
له ڕاوێژکاری سەرەتاییدا دکتۆر سوفی زاده ورددەبێته کرداری نەخۆشەکەی له ساتی هاتنەناوەوە بۆ کلینیک تاکو ساتی دەرچوون و خواحافیزی و له قسەکانیەوه لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی له بارودۆخی کەسایەتی و دەروونناسی نەخۆشەکەی ئەنجامدەدات. هەروەها دکتۆر سوفی زاده بەتەواوی و بەوردی گوێ دەداته داخوازی نەخۆشەکەی و ئەگەر له بابەتی نائاسایی تێبگات بۆ نەخۆشەکەی شڕۆڤەی دەکات که هەر کەس بەپێی جۆر و ڕەگەزی لووتی دەبێ هەڵویستی ڕاستەقینەی له نەشتەرگەری ببێت.
پاشان دکتۆر سوفی زاده بە پشکنینی لووت و گەروی نەخۆشەکانی خۆی کەماسییەکانی بەرچاوی کلینیکی ڕادەگەیێنێت. پاش ئەم قۆناغه، تاقیکردنەوە و وێنەی فۆتۆگرافی و وێنەی رادیۆلۆژی و ڕاوێژکاری پسپۆڕانەی تر دەداته نەخۆشەکه.
له ڕاوێژکاری دووەم دکتۆر سوفی زاده که پاش دابینکردنی بابەته داخوازییەکان لەلایەن نەخۆشەوه ئەنجامدەدرێت لێکۆڵینەوەی دەروونناسیی نەخۆش و لێکۆڵینەوەی وێنه و تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێت و سەبارەت به داخوازی نەخۆش و بەرئەنجامی نەشتەرگەری شڕۆڤەی پێویست دەدرێت.
دکتۆر سوفی زاده بە کەڵکوەرگرتن له نەرمەکاڵای تایبەت، بەشەکانی فۆتۆگرافیی نەخۆشەکانی خۆی شیدەکاتەوه و لەسەربنەمای ڕاستییەکان واته سەرنجدان به تەمەن و جۆری پێست و هەبونی لادانی لووت و کێشەکانی تر و سەرنجدان به بەشی ژیرانەی داخوازی نەخوش و دیزاینی ڕاستەقینەی لووت ئەنجامدەدات و بۆ نەخۆشەکەی نیشاندەدات تاکو نەخۆش ڕوانگەیەکی گونجاوی له بارودۆخی پاش نەشتەرگەری خۆی ببێت. سەرەڕای ئەمه بۆ نەخۆشەکانی شڕۆڤە دەکات که ئەم سیستەمی نەرمەکاڵای دیزاینکردنه تا ئاستێک شێوەی داهاتوی لووت نیشاندەدات و سیستەمی جەستەی مڕۆڤ سیستەمێکی داینامیک و چالاکه و هەنێک کات له پڕۆسەی چاککردنەوە بابەتی پێشبینینەکراو هەیه که له ئاستی 10-6% لەسەر بەرئەنجامەکه کاریگەری هەیه.
لە هەنێک بابەتی تایبەتدا پێویسته نەخۆش بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمانی خۆی بۆ ڕاوێژکاری دەروونناسی بنێردرێته لایله کاتێکدا که دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەری نەخۆشەکەی وەئەستۆدەگرێت، ڕای کۆتایی خۆی بە نەخۆش ڕادەگەیێنێت و سەرەی نەشتەرگەری دەدرێت.هاوکاری دەروونپزیشک با دەرووناسی.
شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لووت کوێیه و ئامراز و پێوەرەکانی شوێنی نەشتەرگەری چین؟
ئەنجامدانی نەشتەرگەری لووت دەبێ له ژووری نەشتەرگەریدا ئەنجامبدرێت. ژووری نەشتەرگەریی ستاندارد دەتوانێت له نەخۆشخانه بێت یا له ژمارەیەکی کەمی کلینیکی نەشتەرگەری. بەپێی چۆنیەتی نەشتەرگەریی لووت دکتۆر سوفی زاده زۆرتر نەشتەرگەرییەکانی خۆی له کلینیکی پسپۆڕانەی نەشتەرگەریی لووت ئەنجامدەدات.
بارودۆخی ژووری نەشتەرگەریی ستاندارد چییه؟
بەو ژوورەی که ئامرازی پێویست بۆ هێوەرکردنەوەی ئازار و بێهۆشکردن و ئامرازی پێویست بۆ کاتی ڕوودانی ڕوودانی نەخوازراو هەبێت ژووری نەشتەرگەریی ستاندارد دەڵێن. ئەم ئامرازانه بریتین له سێ بەش:
- پسپۆڕی بێهۆشی
- کارمەندی بەئەزموونی ژووری نەشتەرگەری و بێهۆشی
- ئامراز و کەرسته
خۆشبەختانه دکتۆر سوفی زاده نەشتەرگەرییەکانی خۆی له کلینیکێکدا ئەنجامدەدات که ئەم سێ مەرجه بنەماییە بەتەواوی هاودەقن لەگەڵ ستانداردەکانی جیهانی. هەبوونی دوو پسپۆڕی بێهۆشی و کارمەندی لێهاتوو و ئامرازی پێشکەوتوی بێهۆشی و دەوای تایبەتی بێهۆشی، ئاسوودەیی دکتۆر و نەخۆشەکانی دابیندەکات.
بۆ هەموو نەخۆشەکان پێش ڕاوێژکاری بێهۆشی ئەنجامدەدرێت و ئەم کارە دەبێته هۆی ئاسوودەیی نەخۆشەکان و لەکاتی هەبوونی هەرجۆره کێشە هەر پێش نەشتەرگەری دەردەکەوێت. شێوازی بێهۆشکردن و ئازارشکاندن بەڕاستی بێهاوتایه و بێدرەنگ پاش کۆتاییهاتنی نەشتەرگەری نەخۆشەکە دێتەوه سەرهۆش و دەگوێزرێتەوە بۆ ژووری ریکاوەری و لەم ژوورەدا لەلایەن ئامرازێکی تایبەت و کارمەندانی بەئەزموون، ترپەی دڵ و تەوژمی خۆین و هەناسەکێشان و ڕادەی ئۆکسیجەنی نەخۆشەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
پاش جێگیربوونی هەموو بارودۆخی ژیانی، نەخۆش دەگوێزرێتەوە بۆ بەشی حەسانەوه و 3 تا 5 کاتژمێر لەژێر چاودێری کارمەندانی پسپۆڕی کلینیکدا دەبێت و پاش گەیشتن بە بارودۆخی ئایدیاڵ و گونجاو دەنێردرێتەوە بۆ ماڵەوه. ئەگەر نەخۆش بیهەوێت شەو بمێنێتەوه دەتوانێت شەویش له کلینیک له ژێرچاودێریدا ببێت.

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده
دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.
بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.
ارسال دیدگاه