2016/05/25 0 305 مطالب آموزشی

لادانی لووت

لووتی مڕۆڤ له دوو بەشی جیاواز پێکهاتووه که لەلایەن پەڕەیەکی ئێسکی-کڕکڕاگەییەوه لەیەک جیابوونەتەوه. ئەم پەڕە له شێوەی سروشتیدا سافه بۆیه کەسەکە دەتوانێت له هەر دوو کونی لووتی خۆیەوه به ئاسانی و بێ هیچ کێشەیەک هەناسە بکێشێت. لە هەنێک له مڕۆڤەکاندا ئەم پەڕەیه بە هۆکاری جۆراوجۆر لادانی هەیه که ئەگەر ئەم لادانه کەم بێت و نەبێته هۆی کێشە له هەناسەکێشان یا کێشە له بەتاڵکردنی سینووسەکاندا (شڕۆڤەکەی له بەشی سینووسەکاندا هاتووه) پێویستی به هیچ نییه بەڵام ئەگەر لادانی تا ئاستێک زۆر بێت که ببێته هۆی کێشە هەناسەکێشان و هەروەها ببێته هۆی بەسترانی بۆری سینووسەکان لەم کاتەدا ڕەنگه کێشەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆشە دروستبکات. دەرمانی ئەم کێشەیه له باری پزیشکییەوه نەشتەرگەریی لادانی لووته.

لە هەنێک له نەخۆشەکاندا کێشەی سەرەکی نەخۆش گیرانی لووته و نەخۆش مەیلی به نەشتەرگەریی جوانکاری هاوکات نییه. پاش وەرگرتنی شڕۆڤەی بارودۆخی نەخۆش پشکنینی ناوەوەی لووت و له کاتی پێویست سی تی سکەن کێشەکانی لووتی نەخۆش دەردەخات. ئەگەر هاوکات پۆلیپ-ئالێرژی یا نەخۆشینی گشتی وێنەی هایپۆتیروئیدیسم یاخود کەمکاری تیرۆئید یا شێرپەنجەی ناوەوەی لووتی نەبێت و بەتایبەت ئەگەر شێوەی دەرەوەی لووت خوار نەبێت پاش ناسینی لادانی لووت نەشتەرگەریی لادانی لووت یاخود سێپتۆپلاستی بۆدەکرێت.

لەم نەشتەرگەرییەدا شێوەی دەرەوەی لووت هیچ ناگۆڕدرێت و تەنیا لادانی پەڕەی ئێسکی یا کڕکڕاگەیی لووت به بڕینێک لەناو لووتدا چاکدەبێتەوه. له کۆتاییدا نەشتەرگەریی تامپۆن یا بۆری ڕێگەی هەوایی لووت دەگونجێندرێت و فیکس دەکرێت و تەنیا برینپێچێک له پێش لووت دادەنرێت. تامپۆن یا بۆری 3 تا 7 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دەهێنرێته دەرەوه و تەقەڵی ناو لووتیش له جۆری هەڵمژینه و پێویستی بە دەرهێنان نییه. بە گشتی ئەم نەشتەرگەرییه کەمتر له یەک ڕۆژ ئەنجامدەدرێت و پتر شینبوونەوە لە دەوروبەری چاو ڕوونادات.

پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لادانی لووت پێویست به دانانی چەسپ نییه و نەخۆش پاش 3 تا 7 ڕۆژ دەتوانێت بگەڕێتەوه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی. بەڵام پێشنیاردەکرێت تا 4 حەوته له ئەنجامدانی چالاکی قورس خۆبپارێزن. خاڵی شایانی باس بۆ ئەو نەخۆشانەی که تەنیا کێشەی لادانی پەڕەی لووتیان هەیه ئەوەیه که له نەشتەرگەریی لادانی لووتدا شێوەی دەرەوەی لووت هیچ ناگۆڕدرێت و تەنیا بەشی پەڕەی خواری لووت چاکدەبێتەوه. بەڵام هەنێک کات سەرەڕای پەڕەی نێوان لووت ئێسکەکانی دەرەوەی لووتیش خوار دەبن (شێوەی ناهاوخشتی لووت یا لادانی دەرەوەیی) که لەم بابەتانەدا تەنیا نەشتەرگەریی پەڕەی لووت یارمەتیدەر نییه و دەبێ هاوکات ئێسکەکانی خواربووی لووتیش ساف بکرێن تاکوو هەم کێشەی هەناسەکێشان و سینوسی نەخۆش و هەم کێشەی شێوەی دەرەوەی لووتی ئەو کەسە چاکبکرێتەوه. لەم بابەتانەدا دکتۆر سوفی زاده پێشنیاردەکات که نەشتەرگەریی لادانی لووت و جوانکاریی لووت هاوکات ئەنجامبدرێت چونکا بەپێچەوانەی ئەمه کێشەی هەناسەکێشان له لووتەوه چارەسەرناکرێت. نەشتەرگەریی لادانی لووت پاش تەمەنی پێگەیشتن ئەنجامدەدرێت بەڵام لەو بابەتانەدا که ڕادەی داخرانی لووت زۆربێت دەتوانین نەشتەرگەرییەکه له تەمەنی کەمتردا ئەنجامبدەین که پێویستی به چاودێری تایبەت و ئەزموونی زۆری پزیشکی نەشتەرگەرییه.

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*


Call to action

راوێژکاری لەگەڵ دکتۆر صوفی زاده

دکتۆر سوفی زاده که چەندها ساڵ خەریک به پزیشکی ناوەکی بووه (Internal Medicine) سەرەڕای بواری پسپۆڕایەتی خۆی له نەخۆشینەکانی تریش خاوەن زانیاری بەنرخه و ئێستا به زۆرتر له 17 ساڵ ئەزموونی کاری له بواری گوێ و لووت و قورگ و پسپۆڕایەتی له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و لووت له پزیشکە نەشتەرگەرییە بەئەزموونەکانه و یەکێک له باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت له وڵاتدایه.

بەژمارەکانی 982188205845+ پەیوەندی بگرن یان لەذثگای فؤذمی ذثزثرض هەوص بدەن.